یەكگرتوو ئامادەكاری دەكات بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی بەفراوان لەلایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ گفتو گۆ لە گەڵ لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات دەربڕی بە مەبەستی پێكهێنانی بەرەیەكی فراوان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گۆڕانكاری پێویست لەو ڕێگایەوە.

ڕۆژی شەممە 25/2/2023 ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز كرد، بە ئامادەبوونی (صلاح الدین محمد بها‌ءالدین) ئەمینداری گشتی.

وەك لە بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، لەو میانەدا كۆبوونەوە هەڵوەستەیكرد لە سەر زەرورەتی ئامادەسازی جیددی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە زووترین كات و كۆتایی هێنان بە بڕیاری درێژكردنەوە بێ پاساوەكەی پەرلەمان لە لایەن هێزو لایەنە پێكهێنەرەكانی كابینەی نۆیەمەوە، كە بوو بە هۆی لە دەستدانی شەرعیەتی دەستووری پەرلەمان و بەو هۆیەشەوە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كەوتنە ژێر پرسیارەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو میانەدا جەختی كردەوە لە سەر ئامادەیی یەكگرتوو بۆ دیالۆگ و گفتو گۆ لە گەڵ ناوەند ولایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات، بە مەبەستی پێكهێنانی بەرەیەكی فراوان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گۆڕانكاری پێویست لەو ڕێگایەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا