خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق جارێکی دیکە بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان کۆدەبێتەوەو بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بڕیارە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەست پێبکات، کە حەوت بڕگە لەخۆ دەگرێت، بڕگەی یەکەمی تایبەتە بە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، دوای ئەوەی رۆژی شەممە، 13ی ئەم مانگە، خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا، دانیشتنەکە دواخرا.

هەروەها بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سووریا.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای پرۆتۆکۆلی عەرەبی دەکرێت، کە پەیوەستە بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردنی بەمرۆڤ، بەتایبەت ئافرەتان و منداڵان، لەگەڵ رێککەوتنی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە سنوورە نیشتمانییەکاندا.

هەر بەگوێرەی کارنامەنی کۆبوونەوەکە، لە دواهەمین بڕگەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 2011 هەمواری یەکەمی یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا