پوتن: ڕۆژئاوا خەڵکی ئۆکرانیای کردووەتە سوتەمەنی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا وڵاتانی ڕۆژئاوای بەوە تۆمەتبار کرد، لەڕوبەڕوبوونەوەی ڕوسیادا خەڵکی ئۆکرانیایان کردووەتە سوتەمەنی.

لە نوێترین لێدوانیدا پوتن ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەری زیادبوونی ناکۆکییەکان لە جیهاندا هەیە و ڕۆژئاوا خەڵکی ئۆکرانیای کردووەتە سوتەمەنی و هانی “تیرۆر”ی لە دۆنباس داوە.

وتیشی، ڕۆژئاوا بەهەرشێوەیەک بێت پارێزگاری لە هەژموونی خۆی دەکات و پشت بە زیادبوونی پشێوی و تێکچوونی دۆخی نێودەوڵەتی دەبەستێت.

لەبارەی ئەمریکا و شوێنکەوتووانیشی باسی لەوەکرد، هەیکەلی سەقامگیری ستراتیژییان وێران کردووە و بەهێزەوە هەوڵ بۆ فراوانکردنی جوگرافیای ناتۆ دەدەن.

لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیاوە، پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ناکۆکی گەورەی تێکەوت و پوتن ڕۆژئاوا بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەهۆی هاوکارییە سەربازییەکانییەوە هۆکارە بۆ درێژبوونەوەی ماوەی جەنگ و ناکۆکییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا