وتەبێژی حکومەت: ئەگەر بیانوو نەدۆزرێتەوە دەبێت 700 ملیارەکە ئەم هەفتەیە بگاتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی هەرێم بۆ میدیای فەرمی پارتی ئاشکراکرد، حکومەتی هەرێم تەواوی مەرجەکانی جێبەجێکردووە و ئەگەر بیانوویەکی دیکە نەدۆزرێتەوە، دەبێت ئەم هەفتەیە 700 ملیارەکە بگاتە هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی تشرینی یەکەم، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “دەبوایە هەفتەی رابردوو 700 ملیارەکە بنێردرایە بۆ هەرێم، بەڵام ئەگەر بیانوویەکی دیکە نەدۆزرێتەوە، ئەوا لەم هەفتەیەدا دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، “حکومەتی عێراق داوای تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگیان لە حکومەتی هەرێم کردووە و بۆیان نێردراوە، هەر لەبەر ئەو هۆکارەش، سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق هەڵوەشایەوە”.

شایەنی باسە، دوێنێ دووشەممە 30ـی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد،کارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردو دوای تەواوکردنی رێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە رێی بانکەکانی رەشیدو رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراییەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا