سەربازێكی هێزە عێراقییەكان لە خورماتوو كوژرا

پۆڵەتیك پرێس- نیگار عومەر

لە گوندێكی سنوری خورماتوو دوو چەكدرای داعش بەقەناس هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق و بەهۆیەوە سەربازێك كوژرا و سەربازێكی دیكەش برینداربوو.

عەلی هاشمی بەرپرسی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەی باكور بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، درەنگانێكی شەوی رابردوو دوو چەكداری داعش بەقەناس هێرشیان كردوەتە سەر سوپای عێراق لە گوندی حلیوەی سەر بە قەزای خوورماتوو لە ئەنجامی هێرشەكەشدا سەربازێك كوژرا و سەربازێكی دیكەش بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، داعش لە رێگەی چەكی قەناسەوە هێرشەكەی ئەنجامداوەو دوای ئەوەی وەڵامدراونەتەوە چەكدارەكان ئەو شوێنەیان جێهێشتووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بەردەوام چەكدارانی داعش لە ناوچە كێشە لەسەرەكان هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا