بافڵ تاڵەبانی یەك ملیۆن دۆلار بۆ خورماتوو تەرخان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی یەك ملیۆن دۆلار تەرخان دەكات بۆ نۆژەنكردنەوە و قەرەبووكردنەوەی ئەو ماڵە كوردانەی خورماتوو كە لەدوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەرەوە خانووەكانیان لەلایەن نەیارانی كوردەوە سووتاون و رووخێنراون .

مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی حەمرینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەكاتی سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ شاری كەركوك دوای ئەوەی داواكاری و داخوازییەكانی خەڵكی خورماتوومان خستە بەردەمی ، راستەوخۆ بڕیاریدا یەك ملیۆن دۆلار بە ( 10 ) قۆناغ تەرخانبكرێت بۆ نۆژەنكردنەوەی خانوو و ماڵی ئەو خانەوادە كوردانەی كە ماڵەكانیان سوتێنراون یاخود روخێنرابوون یان زیانیان بەركەوتووە بە هۆی دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم و رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر .

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین روونیشیكردەوە لە چوارچێوەی ئەم بڕیارە گرنگەی هاوسەرۆك لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ دەست پێكردنی كاروبارەكان و ئاشكراشیكرد هەر لە كۆبوونەوەكەماندا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی كێشەی مووچە دزراوەكانی مامۆستایانی بەشی خوێندنی كوردی خورماتوو مان خستەبەردەمی و بڕیاریدا قەرەبوو بكرێنەوە و لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی پێنج شەممە 30 ی ئەیلول لە مەراسیمێكدا هەر 88 مامۆستاكە قەرەبووكرانەوە و بڕی ئەو پارەیە كە لەلایەن هاوسەرۆكەوە تەرخانكرابوو دابەشكرا بەسەریاندا .

مەلا كەریم شكور لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆئەوەشكرد ئەم هەنگاوانە لەمیانی گرنگی پێدانی یەكێتی دێت بۆ ناوچەی خورماتوو ، بەتایبەت بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی خزمەتكردنی كەركووك و خورماتوو و ناوچەی گەرمیان بە ئەولەویەتی كارەكانی داناوە و لە كۆبوونەوەكەماندا لەگەڵی تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی بە ئەركی خۆی دەزانێت خزمەتی خەڵكی تێكۆشەرو قوربانی بەخشی ئەو سنورانە بكات چونكە گەرمیانییەكان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا