دوای 110 رۆژ لە جەنگی غەززە ئایا ئیسرائیل گەشتووەتە بەدیهێنانی ئامانجەكانی؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەڕی غەززە پێی نایە 110 هەمین رۆژییەوە تادێت سوپای ئیسرائیل ڕووبەڕووی ڕەخنەی بەرفراوان دەبێتەوە لەلایەن لایەنەكانی ناو حكومەتی ئیسرائیلەوە، بەو هۆیەوە تاوانبار دەكرێت كە نەیتوانیوە ڕێگری لە هێرشەكەی حەوتی ئۆكتۆبەری ڕابردوو بكات، هەروەها نەیتوانیوە هیچ كام لە ئامانجەكانی شەڕەكە تا ئێستا بەدەستبهێنێت.

دوو ئامانجی سەرەكی:

لە یەكەم وتاریدا دوای 7 ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دوو ئامانجی سەرەكی بۆ ئەو شەڕەی كە ڕایگەیاندبوو، دەستنیشان كردووە:

1. سڕینەوەی هەموو بوونی حەماس لە كەرتی غەززە.

2. دەستگیركراوەكان ئازاد بكات.

شیكاران لەسەر ئامانجەكانی ئیسرائیل لە شەڕەكەدا ئامانجەكان زیاتردەكەن و باس لە چوار ئامانج دەكەن كە بریتین لە:
1. نەهێشتنی سەركردایەتی حەماس و كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتەكەی لە كەرتی غەززە.

2. تێكدانی ژێرخانی بەرەنگاربوونەوەی فەلەستین.

3. ئازادكردنی زیندانیانی ئیسرائیل.

4. كۆچ پێكردنی دانیشتوانی غەززە بۆ سینا.

لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەكان بەبێ سەركەوتنی ئیسرائیل، تەنانەت بەشێكیش، ئامانجەكانی ئیسرائیل دەستیان بە دابەزین كرد، سەقفەكەیان بە ڕوونی دابەزی و ئامانجێكی دیكەش ڕاگەیەندرا، ئەویش گۆڕینی دەسەڵاتی حوكمڕانی غەززە و دوورخستنەوەی حەماس بوو لە غەززە.

لەم دواییانەدا ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمنی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، ئامانجی سەرەكی سوپای ئیسرائیل لەناوبردنی پێكهاتەی سەركردایەتیی حەماسە لە غەززە و هەركاتێك ئەمە بەدیهات، ئەندامانی بزووتنەوەكە كەمتر مەترسی دروست دەكەن و دەتوانرێت شكستیان پێبهێنرێت لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێكان لە قۆناغی شەڕی توندوتیژەوە بۆ قۆناغێكی كەمتر لەتوندو تیژی.

سەبارەت بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە پشتڕاستی كردەوە كە بۆچوونی واشنتۆن و زۆرێك لە فەرماندەكانی سوپای ئیسرائیل ئەوەیە كە ئیسرائیل دوورە لە شكستپێهێنانی بزووتنەوەی حەماس.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، شەممەی ڕابردوو، لە زاری سەركردە سەربازییەكانی ئیسرائیلەوە پشتڕاستیان كردەوە كە دوو ئامانجی شەڕەكە – كە بریتین لە گەڕاندنەوەی دیلەكان و لەناوبردنی حەماس – بوونەتە شتێكی مەحاڵ كە پێكەوە بەدی بهێنرێت و جەختیشی لەوە كردەوە كە شەڕی درێژخایەن و لەناوبردنی حەماس پێدەچێت ژیانی زیندانییەكان بەفیڕۆ بدات.

بەشێك لە فەرماندەكانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە كە شەڕی غەززە بەهۆی ژێرخانی حەماسەوە كە پێشكەوتووترە لەوەی هەواڵگری ئیسرائیل بیری لێدەكردەوە، ئاستەنگیان بۆ سوپای ئیسرائیل دروستكردووە، ترسی خۆیان دەربڕی لەوەی كە هەڵمەتی درێژخایەن لە غەززە بەبێ پلانی دوای جەنگ ببێتە هۆی دابەزینی ئاستی پشتیوانی ئەوانەی كە ماونەتەوە لە هاوپەیمانانی ئیسرائیل.

ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی لیواكانی عیزەدین قەسام “باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس” لە وتارەكەیدا لە سەدهەمین ڕۆژی جەنگدا، ڕایگەیاند: كە سوپای ئیسرائیل شكستی هێنا لە گەیشتن بە ئامانجەكانی یان ئازادكردنی هەر دیلێك كە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا