ئومێد خۆشناو: خانەیەکی تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی لەلایەن خێزانەکانیانەوە فڕی دەدرێن دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە25ی کانونی دووەمی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە هەولێر خانەیەکی تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی لەلایەن خێزانەکانیانەوە فڕی دەدرێن دەکرێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، خانەیەکی تایبەت بۆ ئەو منداڵانە دەکرێتەوە، کە بەهۆی ئەو هۆکارانەی ڕووبەڕووی خێزانەکانیان بووەتەوە فڕێ دەدرێن و پێویستیان بەو شوێنە دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو گرفت هەبوو کە شوێنێک نەبوو منداڵی تازە لەدایکبوو تا تەمەنی چوار ساڵی بتوانرێت لەوێوەوە وەکو جێگرەوەی خێزان خزمەت بکرێن، بەکردنەوەی ئەو خانەیە خزمەتی ئەو منداڵانە دەکرێت، هیوادارین هیچ کەس و منداڵێک پێویستی بەو خانەیە نەبێت، بەڵام ڕاستی ژیان وایە بەهەر هۆکارێک بێت پێویستیان بەو شوێنە دەبێت”.

ڕوونیکردەوە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا زۆر بابەتی مرۆیی دیکە هەبوو کە پێویست بوون ئەنجام بدرێن، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پڕۆژانەش تەواو دەبن و لەماوەی چەند ڕۆژی ئایندەدا یەکێک لە خانەکانی بەساڵاچووان لە هەولێر بە کوالێتێکی زۆر بەرز دەکرێتەوە، هەروەها لە شەقامی 100 مەتری خانەیەکی تایبەت بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تا قۆناغی کۆلیژ لەبواری جێبەجێکردندایە و دروستدەکرێت، لەگەڵ نەخۆشخانەیەکی دەروونی، کە یەکێک لە گرفتەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بوو، چونکە ئەو نەخۆشخانەیەی هەیە خزمەتێکی ئەوتۆی تێدا پێشکەش ناکرێت، بەتایبەتی شوێنی ئافرەتانی نییە، بەڵام ئێستا ئەو نەخۆشخانەیە لە دروستکردندایە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا