کەشوهەوا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گۆڕانکاری بەسەردا هات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کەشوهەوای بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت هۆشداری دەدرێت “خۆڵبارینێکی کەم ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر دەگرێتەوە”.

دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرى نزم پاڵەپەستۆی نیمچە دورگەى عەرەبى و چالاکبوونى خێرایی با، خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم و گەرمیانى گرتۆتەوە کە بوەتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینین.

بەپێی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئاستی بینین لە شاری کەرکووک بۆ 2 کیلۆمەتر، چەمچەماڵ 3 کیلۆمەتر، خانەقین 6 کیلۆمەتر و خوورماتوو بۆ کەمتر لە 800 مەتر کەمبووەتەوە.

هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی وێنەیەکەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “خۆڵبارینەکە لەماوەی نزیکی داھاتوودا ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و سەنتەری پارێزگای ھەولێر ئەگرێتەوە بەڵام بەرێژەیەکی کەمتر لەم ناوچانەدا کاریگەری ئەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا