وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامی وەزارەتی دارایی دایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم وتی، لە کابینەی نۆوە داوامان کردووە دەرماڵەی خوێندکاران خەرج بکرێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تیایدا ڕایگەیاند کە هیچ داواکارییەکیان سەبارەت بە خەرج کردنی دەرماڵەی خوێندکاران پێنگەیشتووە.

لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی دا، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت کە لەسەرەتای کابینەی نۆیەمەوە ئێمە داوای خەرجکردنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانمان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا ڕۆژی دوو شەممە وتی، چەند مانگێک پێش ئێستا نوسراوێکم نارد بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی وەزیرانیش ناردیانەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بەهۆی قەیران و نەبوونی سیولە و ئەو کێشانەوە تا ئێستا ئەم کێشەیە چارەسەر نەکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا