بەڕێوەبەرایەتیی نەوت کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی لە بەغداوە دێت، لە سەنتەری شارەکان دابەشنکارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو بڕە نەوتەی لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی دەنێردرێت بڵاوکردەوە و دەڵێت “ئەو بڕە نەوتە تەنها بەشی ناوچە شاخاوییەکان دەکات و بۆ سەنتەری شارەکان دابەش ناکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ئەو نەوتەی کەبڕیارە بنێردرێت بریتییە لە 21 ملیۆن لیتر بۆ سنورەکانی پاێزگای سلێمانی وهەردوو ئیدارەی ڕاپەرین وگەرمیان. دەشڵێت، “تەنها بەشی ناوچە شاخاویە ساردەکان دەکات ولەناو شار دابەش ناکرێت”.
لەبارەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی ناوشاردا، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، دابەشکردنی ئەونەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتی یەکانەوە دابین کراوە بە نرخی سەدوسێ هەزاروپێنج سەد دینار لەسەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە لەسنوری مەڵبەندەکانی حەوت و هەشت.

بڕیارە سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە بکرێت کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نێردراوە و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانیش رایگەیاند، سبەی لە قەزای پشدەرەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا