ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە23ی کانونی دووەم، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و چاوەڕوان دەکرێت هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 پەسەندبکرێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەی هەمواری یاسایی بودجەی ساڵی 2024 پەسەندبکرێت، بۆئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، تا یاساکە هەموار نەکرێتەوە ناتوانێت دواکارییەکانی هەرێم لەبارەی ڕەوانەکردنی مووچە جێبەجێ بکات، کە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەشێکی پەیوەستە بە دواکارییەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ڕەوانەکردنی بەشە بودجەی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران.

لەکاتێکدا، هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024، لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەرکرا، بەڵام پەسەندنەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا