ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەبارەی بایکۆتکردنی کاڵا روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە رایگەیاند، بایكۆتكردنی كاڵا و داخستنی سنوور، دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمە، بۆ بایكۆتكردنی كاڵای وڵاتێك، پێویستە ئەنجومەنی ئابووری حكومەتی هەرێم خوێندنەوە بۆ دۆخی بازاڕ بكات و راو سەرنجی ژورەكانی بازرگانی وەربگرێت، دواتر بڕیار لەسەر بایكۆتكردنی كاڵا بدرێت.

ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بایكۆت كردنی كاڵا و داخستنی سنور و هەڵوێست وەرگرتنی رەسمی، دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕێكارەكان بەو شێوە دەبێت كە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئابووریەوە بەدواداچوون  و خوێندنەوەی دۆخی بازاڕ و  ئەڵتەرناتیڤی بایكۆت دەكەن، دواتر سەرۆكی یەكێتی ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان كە ئەندامە لە ئەنجومەنی ئابووری، ڕاو سەرنجی هەر چوار ژورەكە دەخاتە بەردەستی ئەنجومەن.

هێما بەوەشکراوە، پاش ئەو ڕێكارانە ئەگەر بڕیاری بایكۆت درا لەو حاڵەتەدا ژوورەكان پابەند دەبن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، كە وردەكارییەكەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە پێیان دەگات.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەریەكە لە ژورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دهۆك، سەركۆنەی هێرشە موشەكییەكانی ئێرانیان بۆ سەر شاری هەولێر كرد و داوایان لە بازرگانەكانیان كرد بایكۆتی كاڵای ئێرانی بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا