پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی بوجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراق دوابخات.
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، له‌باره‌ی پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕای وایه، ده‌بێت موچه له‌كێشه سیاسییه‌كان دوربخرێته‌وه.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق داواشیكردووه، كێشه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان دوربخرێته‌وه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هاوكات لایه‌نی مرۆیی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رچاو بگیرێت.
له‌ئێستادا داواكارییه‌كانی ناردنی ڕه‌شنووسی بوجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق بۆ په‌رله‌مان زیاتر بووه، وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌وباره‌یه‌وه وتی “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو دواخستووه”.
ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، حه‌سه‌ن نازم له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه وتویه‌تی، “حكومەت له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه، كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی هاورده‌كردنی گاز”.