بەپەلە… بە حەوت کەس دەسترێژی دەکەنە سەر کچێک

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ‌ هێشتووەو لەترسا هەڵاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردوو سەرەتا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونوبوەكە دۆزرایەوەو دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە فڕێندراوەو لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوە و دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر.

باس لەوەشكراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو تائەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی :

(ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عێرقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

پۆلیسی سلێمانی روونیكردوەتەوە، جێی ئاماژەیە دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست لەوبارەیەوە، لە ئێستاشداو بەبڕیاری دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان) لە سلێمانی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا