سوودانی هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ئاشکراکرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى بلومبێرگ رایگەیاند، هیچ لایەنێک دەرەکى بێت یاخود ناوخۆیى ناتوانێت مافى حکومەتى عێراق لە سادەترین رۆڵیدا زەوتبکات، هەڵوێستیان ئاشکرایە و دودڵنابن لەگرتنەبەرى سەرجەم رێوشوێنەکان بۆ پاراستنى سەروەریى عێراق.

سەبارەت بە هەناردەى نەوتى عێراق و کاریگەریى بە کێشمەکێشەکانى ناوچەکە گوتى، هیچ کێشەیەک لە بەرهەمهێنان و هەناردەى نەوتى عێراقدا نییە، رووداوەکان لەم پێگە هەستیارە کە 30%ى وزەى جیهان دابیندەکات بەردەوامە، بارودۆخى ئێستا جێگەى نیگەرانى بەرهەمهێنەران و کڕیارانى نەوتە، بەردەوامى شەڕ لەکەرتى غەززە و فەڵەستین دەبێتە هۆى فراوانبوونى بازنەى کێشمەکێشەکان، ئێستاش ئەوە روویداوە.
سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوەکرد، لەگەڵ لایەنى تورکى کێشەیان نەماوە و ئامادەییان دەربڕیوە، بەڵام کێشە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا هەیە لەهەرێمى کوردستان نەوت بەرهەمدەهێنن، کێشەى نێوان بەغداد و هەولێر لەسەر تێچووى بەرهەمهێنانى نەوتە.
سودانى لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا گوتى، پلانى ئەوەیان داناوە لەماوە سێ بۆ پێنج ساڵى داهاتوودا بەشى پێویستى عێراق گاز دابینبکەن و بگەنە قۆناغى بەفیڕۆنەچوونى گاز، ساڵانە چوار ملیار دۆلار بۆ کڕینى گاز دابیندەکرێت، هەرکاتێک بگەنە ئەوەى بەشى پێویستى ناوخۆیى گاز بەرهەمبهێنن، ئەو پارەیە بۆ پرۆژەى دیکە دابیندەکرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا