تەقینەوەیەک لە تایلاند کوژرانی 21 کەسی لێکەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی یارییە ئاگرینەکان لە تایلاند، لانیکەم 21 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەپرسانی تایلاند ئاشکرایانکرد، دوێنێ چوارشەممە کاتژمێر 4:00 پاشنیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆیی تایلاند، کۆگایەکی پڕ لە کەرەستەی یاریی ئاگرین تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە 21 کەس کوژراون.

رووداوەکە لە پارێزگای سوفان بووری روویداوە کە دەکەوێتە دووری 60 کیلۆمەتر لە باکووری بانکۆک-ی پایتەختی تایلاند، بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی تایلاند، تیمەکانی بەرگری شارستانیی ئەو وڵاتە و تیمی کۆکەرەوەی بەڵگەکان لەشوێنی رووداوەکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوەی جەستەی قوربانییەکان کە بەهۆی تەقینەوە بەهێزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

سرێثا ساڤیسین، سەرۆکوەزیرانی تایلاند کە لەکاتی رووداوەکەدا لە سویسرا بووە بەمەبەستی بەژداریکرند لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی (داڤۆس) ئاگادارکراوەتەوە کە نزیکەی 20 بۆ 30 کرێکار کە لە کارگەکە کاریانکردووە، بێسەروشوێنن و هیچ ئاسەوارێکیان نییە.

بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی سەری ساڵی چینییەوە، خواست لەسەر بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان زۆردەبێت و کارگەکانی ئەو وڵاتە زیاد لە قەبارەی پێویست بۆ ئەو رۆژە، یاری ئاگرین بەرهەم دەهێنن، 10ـی شوباتی داهاتوو، سەری ساڵی نوێی چینی دەستپێدەکات و بەپێی رۆژژمێری چینیش، ئەمساڵ ساڵی ئەژدیها دەبێت کە هێمای ” هێز و دەسەڵات و حیکمەت و خانەدانیی و بەختەوەری و سەرکەوتنە” و 12 ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.

رووداوی یارییە ئاگرینەکان لە تایلەند شتێکی نامۆ نییە و بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.

لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا لە کۆگایەکی یارییە ئاگرینەکان لە گوندی “مو نۆ” ژمارە لە باشووری ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و 121 کەسی دیکەش برینداربوون، لەو تەقینەوەیەدا زیاتر لە 100 خانوو زیانیان بەرکەوت.

 

 

 

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا