بەهۆی شەپۆلی بەفر و بارانەوە هاتووچۆ لە گەلی عەلی بەگ ڕاگیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی ڕووی لە هەرێم کردووە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە و هاتووچۆ لە گەلی عەلی بەک ڕاگیرا.

ئەمرۆ یەكشەممە14ی کانونی دووەم، هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، “ئەفسەر و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە رێگای گەلی عەلی بەگ لە ئامادەباشیدابوون بۆ هاوكاری كردنی شوفێران و رێكخستنی رێگاكە”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە كوردستان بەگشتی و بە تایبەتی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران كردووە، ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووبوو بە هۆكاری بەرزبونەوەی رووبار و دارمانی بەشێك لە شاخ و گیرانی رێگاكە، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا