ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە کوردستان پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “ند:رێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆژەی یاسایی چاکسازیدا ئەرکێکی قورسەو پێویستی بە هاوکاری و پشتگیری هەمووان هەیە، لەم پێناوەشدا پاڵپشتی بەردەوامی پرۆسەی چاکسازین و لەگەڵتان هاوکار و هەماهەنگ دەبین بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (1-11-2024)، شۆڕش ئیسماعیل،وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسی یاوەری.

لەو کۆبوونەوەیەدا،کە عبدالخالق باپیری،بریکاری وەزارەت، سەرۆکی ئەرکان و بەرێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەیبوون. بە گرنگیەوە دۆخی سیاسیی و سەربازی ناوچەکە و مانەوەی سەربازان و راوێژکارانی باڵای ئەمریکا لە عیراق و بەردەوامیی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پێشمەرگە، ستایشی رۆڵی ئەمریکای کرد لە پاڵپشتییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە و رایگەیاند، “گەل و حکومەتی ئەمریکا دۆستێکی راستەقینەی گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستانن،لە سەرجەم قۆناغە جیاجیاکاندا پشتیوانمان بوون. لە وەزارەتی پێشمەرگەش، هاوکار و پشتیوانی پرۆسەی چاکسازین بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکەو لابردنی ئاستەنگ و لەمپەری بەردەم ئەو پرۆسەیە،هەروەها بونیادنانی سوپایەکی یەکگرتووی تۆکمەی سەردەمیانە”.

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا،دڵخۆشی خۆی دەربڕی لە سەردانەکەیدا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، وتیشی: پێشمەرگە هێزێکی نیشتیمانی گیانفیدایەو لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا روڵی گرنگ و کاریگەری هەبووە و دەبێت لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و نەهیشتنی بیری توندڕەوی لە ناوچەکەدا.

لە بارەی پرۆسەی چاکسازی کونسوڵی گشتیی ئەمریکا رایگەیاند:رێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆژەی یاسایی چاکسازیدا ئەرکێکی قورسەو پێویستی بە هاوکاری و پشتگیری هەمووان هەیە، لەم پێناوەشدا پاڵپشتی بەردەوامی پرۆسەی چاکسازین و لەگەڵتان هاوکار و هەماهەنگ دەبین بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

May be an image of 2 people, dais, the Oval Office, newsroom and text
وێنە: وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا