سەرۆک کۆمار: کێشە هەیە، بەڵام ئێستا عێراق ئارام و ئاساییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری عێراق، جەختیکردەوە، دەوڵەت زیاتر ئامادەی گرنگیدان بە باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بووە، دوای ئەوەی بەسەر سەختییەکانی دوو دەیەی ڕابردوودا زاڵبووە.

عەبدولـلەتیف ڕەشید، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند، زۆربەی عێراقییەکان پێیان وایە لەشکرکێشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ عێراق پێویست بووە بەهۆی دڕندەیی دیکتاتۆری پێشووی سەدام حوسێن.

سەرۆک کۆمار پێی وایە زۆربەی عێراقییەکان بە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، کورد، سوننە، مەسیحی و شیعە، دژی سەدام حوسێن بوون، هەروەها پێزانینیان هەیە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ ڕزگارکردنی عێراق هاتوون.

وتیشی، وڵاتەکەمان له ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی دژواری بووەوه، لەوانه خۆپیشاندان له بەرامبەر هێزه بیانییه کان و توندوتیژی نێوان سوننه و شیعه و هێرشەکانی داعش.

سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشى خستەڕوو، هێشتا ململانێ هەیە، بەڵام داوای لە عێراقییەکان و بەتایبەت گەنجان کرد کە سەبر بگرن و باوەڕیان بە داهاتوو هەبێت.

عەبدولـلەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوەدا کە باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەوانە ئێران، سوریا، کوەیت، سعودیە، تورکیا و ئوردن، سەرچاوەی هێزن بۆ عێراق.

هاوکات ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە مامەڵەکردن وەک ناوبژیوانێک لە ئێستادا بۆ سەرخستنی دانوستانەکانی نێوان ڕکابەرەکانی ناوچەکە، کە ئێران و سعودیەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا