هۆكاری دواخستنی كۆنگرەی چواردەی پارتی

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاربوو 26ی نیسان كۆنگرەی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆنگرەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

دوای دواخستنی نزیكەی حەوت ساڵ، پارتی جارێكی دیكە كۆنگرەی حزبەكەی دواخست، كە بە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەبوو ئەم كۆنگرەیە لە رۆژی 11ی كانونی یەكەمی 2014 بەڕێوەبچێت.

خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، بەهۆی كۆرۆنا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە كۆنگرەی چواردەی پارتی دواخراوە.

كۆنگرەی چواردەی پارتی بڕیاربوو لە شاری دهۆك بەڕێوەبچێت، یەكەمجارە پارتی كۆنگرەی خۆی دەباتە دهۆك، یەكەم كۆنگرەشی لە رۆژی 16ی ئابی 1946 بەنهێنی لە ناوچەی ئەعزەمیەی بەغدا بەست و كۆتا كۆنگرەشی لە 11ی كانونی دووەمی 2010 لە هەولێر بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا