سەدان نانەواخانە لە هەولێر کارکردنیان راگرتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ زیاتر لە 400 نانەواخانەی شاری هەولێر وەک هەڵوێستێک لەبەرامبەر بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ هەرزانکردنی نرخی نان و بەرزکردنەوەی رێژەی گرامەکەی، هەستان بە داخستنی نانەواخانەکانیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10-1-2024)، زیاتر لە 400 نانەواخانەی شاری هەولێر قفڵیان لە نانەواخانەکانیان داو ئامادەنەبوون بەو نرخەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناوە، نان بە هاوڵاتییان بفرۆشن.

سەبارەت بە بڕیارەکەی نانەواخانەکانی شاری هەولێر، یەکێک لە خاوەنی نانەواخانەکان قسەی بۆ پۆڵەتیک پرێس کرد و ووتی، “تا پێش دەرچوونی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێمە لەسەر کاری خۆمان بەردەوام بووین و خێرێکی کەمی تێدابوو بۆ ئێمە، بەڵام بەپێی بڕیارەکە دەبێت ئێمە 10 نان بدەین بە هەزار دینار و کێشی نانەکەش بکەین بە 90 گرام کە بۆ ئێمە ناگونجێت و زەرەرمانە”.
ئەو خاوەن نانەوخانانەیە ووتیشی، “دوێنێ قائیقامی هەولێر سەردانی مەیدانی بۆ نانەواخانەکانی هەولێر کردووە و هەر نانەواخانەیەک پابەندی بڕیارەکە نەبووبێت ملیۆنێک سزا دراوە، ئێمەش لە ترسی ئەو سزایە بڕیارمانداوە نانەواخانەکانمان تا کاتێکی نادیار دابخەین”.

هاوکات خاوەن نانەوخانەکانی هەولێر بەیاننامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە و داوا دەکەن لە فرۆشتنی نان بە نرخی خۆیان بەردەوام بن.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی نانەواخانەکانی هەولێر، ئەمڕٶ زیاتر لە 600 نانەواخانە داخراون و زیاتر لە 1800 کەسیش بەهۆی داخستنی نانەواخانەکانەوە بێکاربوون.
پاش دەرچوونی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ هەرزانکردنی نرخی نان و زیادکردنی کێشەکەی، بەشێک لە نانەواخانەکانی هەولێر ناڕەزاییەتییان لەدژی بڕیارەکە دەربڕی.
نانەواخانەکانی هەولێر داوادەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، ئەنجوومەنی وەزیران ئاردیان بە نرخی پاڵپشتیکراو پێبفرۆشێت و ببەخشرێن لە کرێی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و فڕێدانی خاشاک و نرخی غاز و مۆڵەتی ساڵانەیان بۆ کەمبکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا