کۆبوونەوەی شاندەکەی هەرێم و بەرپرسانی باڵای بەغدا دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە 7-1-2024 کۆبوونەوەکانی شاندەکەی هەرێم و بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ لەبارەی هەمواری یاسای بوودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێدەکات.

دوێنێ شەممە (6-1-2024) شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەستپێبکات.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتووە لە، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت، دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و ژمارەیەک راوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی هەرێم لەبەغدا پرسی هەمواری یاسای بوودجە، چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و یاسای نەوت و گاز و چارەسەکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێدەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا