سودانی: سوپای عێراق بە قوربانییەکانی خاکی عێراقیان لە خراپەکارییەکانی دوژمنان پاراست

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رۆژی سوپادا رایگەیاند، رۆژی سوپا ئیرادەیان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی ئازاد و شکۆمەند زیاد دەکات.

لەیادی 103 ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سوپای عێراق بە قوربانییەکانی ئەفسانەی مەزنیان کێشا و خاکی عێراقیان لە خراپەکارییەکانی دوژمنان پاراست، ئەگەر ئەو قوربانییە گەورانە نەبوایە، ئەوە عێراق سەقامگیری و ئاسایش و ئاشتی بەخۆوە نەدەبینی.

وتیشی، ئەو قوربانیدانە پابەندبوونیان بە سیستەمی دیموکراسییەوە دوو ھێندە دەکات و پێداگری و ئیرادەیان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی ئازاد و شکۆمەند زیاد دەکات، کە ھەموو عێراقییەکان بە یەکسانی تێیدا بژین بەبێ جیاوازی و جیاکاری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا