کۆمسیۆن لیژنەیەک بۆ روبەڕوبوونەوەی سەرپێچییەکان پێکدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەلایەن کۆمسیۆنەوە لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ روبەڕوبوونەوەی سەرپێچییەکان و سزاکانیش لە پێبژاردنەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دوورخستنەوەی کاندیدەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئامانج عەزیز، لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، لەو کاتەی کاندیدەکان ژمارەیان وەرگرتووە بانگەشە دەستیپێکردووە، بەڵام بۆیە پێشتر ساردوسڕ بوون لە بانگەشە چونکە دڵنیا نەبوون لەوەی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت یاخود نا.

وتیشی: ئێستا کە ئیتر دەزانن ماوەیەکی کەم لەبەردەم هەڵبژاردنەکاندایە و هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، دەستیان کردووە بە بانگەشە و لەگەڵ شارەوانی رێککەوتوون بۆ دیاریکردنی ئەو شوێنانەی بانگەشەیان تێدا دەکرێت.

ئاشکراشی کرد، دوو هەفتە پێش ئێستا خولی تایبەت بە کاندیدەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە وتراوەتەوە سەبارەت بە چۆنێتی بانگەشەکردن، وتیشی: هەر کاندیدێک زیادەڕەوی و پێشێلکاری بانگەشەکان بکات، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە سزا دەدرێت و سزاکەش لە پێبژاردنەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دوورخستنەوەی کاندیدەکە لە هەڵبژاردنەکان.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ئێستاشدا بانگەشەکردن دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا