دەزگای لوتکە ئامارێکی نوێی کۆچبەران لە سنوری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووس بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتکە رایدەگەیەنێت، تا ئێستاش هەزاران کۆچبەر لە بیلاڕووسەوە هەوڵی گەیشتن بە یەکێتی ئەوروپا دەدەن، بە بەزاندنی سنوورەکان بۆ ناو پۆڵەندا و لاتڤیا و لیتوانیا.

بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە، لە ساڵی 2023 دا ژمارەی کۆچبەرانی تۆمارکراو لەسەر سنوور لەگەڵ بیلاڕووس دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 18 هەزار کۆچبەر.

ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە، ڕۆشنایی دەخاتە سەر ڕێژەی  هەوڵەکانی تێپەڕاندنی  سنوور لەلایەن کۆچبەران و پەناخوازانەوە کە لە دیوی سنووری بیلاڕوسەوە دێن، بە مەبەستی گەیشتن بە پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتڤیا،ئەمەش  ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆرکۆچبەران لە سنوورەکان بەشێکیان دواتر دەچنە ئەڵمانیا.

ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە دەریدەخەن ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە پۆڵەندا لە ساڵی 2023دا دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە نزیکەی 18 هەزار کەس، کە زیاترە لە دوو هێندە زیاتر لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە هەمان ماوەی ساڵی 2022دا تۆمارکراون هەروەها لە سنووری لاتڤیا لەگەڵ بێلاڕووس زیادی کردووە، بەڵام لە لیتوانیا کەمیکردووە.

لە ساڵی 2021ەوە یەکێتی ئەوروپا دەسەڵاتدارانی بیلاروسیای تۆمەتبار کردووە بە هاندان و یارمەتیدانی کۆچبەران بۆ بەزاندنی سنوورەکان، ئەمەش بە “هێرشی تێکەڵاو” وەسفی کردووە.

بەپێی ئامارەکانی بەردەست دەزگای لوتکە، لە کۆی 16 هەزار و 281 کەس کە لە ساڵی 2023دا ڕێگرییان لێکراوە بۆ چوونە ناو سنووری پۆڵەندا، 380 کەسیان دەستبەسەر کراون، هاوکات فەرمانی جێهێشتنی خاکی پۆڵەندا بەرامبەر هەزار و 207 کەس دەرچووە.

هەر بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، لە کۆی 380 کەسی دەستبەسەرکراو، گەورەترین گروپ لە ئەفغانستانەوە هاتوون کە (78) کەسە، لە دوای ئەویش سوریا (69)، سۆماڵ (33)، ئێران (24)، هیندستان (24)، یەمەن (19)، عێراق (16) کەس ، دواتر وڵاتانی تر .

هەربە پێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە، لە کۆی هەزارو 207 کەس کە بڕیاری جێهێشتنی پۆڵەندایان وەرگرتووە، یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەبوون، کە (418) هاووڵاتی سووری بوون،( 247 )کەسیان خەڵکی ئەفغانستان بوون و  (89) کەسیش خەڵکی یەمەن بوون.

ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە ئەوە دەردەخات 22هەزار و 902 کۆچبەری دیکە لە ناوخۆی ئەڵمانیا لە نزیک سنووری پۆڵەندا دەستبەسەر کران و پێدەچێت لانیکەم 12 هەزار و 971 کۆچبەریان لە بێلاڕووس یان ڕووسیاوە چوونەتە ناو یەکێتی ئەوروپا. بەشێکی زۆری لە سوریا (10,176)، ئەفغانستان (3,968) و تورکیا (892) هاتوون، بە ڕێژەی کەمتر وڵاتانی دیکە.

هەروەها ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتووە دەریدەخەن کە لە نێوان یەکی حوزەیران تا 17ی ئەیلول، 1670 کەس دەستبەسەرکراون یان ڕێگرییان لێکراوە سنووری لیتوانیا لەگەڵ بیلاڕووس ببڕن، ئەمەش کەمبوونەوەیە بەراورد بەو ژمارانەی لە هەمان ماوەی ساڵی 2022دا تۆمارکراون، کە (7252 کەس)بووە، سەبارەت بە سنووری نێوان لاتڤیا و بیلاڕووس، ڕێگری لە پەڕینەوەی 8 هەزار و 741 کەس کراوە، کە زیاترە لەو ژمارەیەی لە ساڵی 2022دا تۆمارکراوە کە 3 هەزار و 189 کەسەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا