لە كەركوك یەكێتی یەكەمە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكی راگەیاند.

رۆژی پێنجشەممە 28ی كانوونی یەكەمی 2023 كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، 559 هەزار و 221 دەنگی دروست لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك هەبووە كە كۆی گشتی ژمارەی كورسی ئەنجوومەنەكە لە 16 كورسی پێكهاتووە (11 كورسی بۆ پیاو، 4 كورسی كۆتای ئافرەتان و یەك كورسی كۆتای پێكهاتەی كریستیان).

بەگوێرەی ئەنجامی لایەنەكان، هاوپەیمانی كەركووك هێز و ئیرادەمانە پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بە كۆی دەنگی 157 هەزار و 649 دەنگ و بووەتە خاوەنی پێنج كورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك.

هەروەها لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، 52 هەزار و 278 دەنگی بەدەستهێناو و دوو كورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگا بردووەتەوە.

هاوپەیمانی عەرەبی، 102 هەزار و 558 دەنگی بەدەستهێناوە و سێ كورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بردووەتەوە.
بەرەی توركمانی 75 هەزار و 169 دەنگی بەدەستهێناوە و دوو كورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بردووەتەوە.
هاوپەیمانی قیادە 61 هەزار و 612 دەنگی بەدەستهێناوە و بووەتە خاوەنی دوو كورسی.

كورسی پێكهاتەكانیش بۆ (ئینجیل زیا شیبا) لە بزووتنەوەی بابیلۆن بە هەزار و 703 دەنگ یەكلایی بووەتەوە.

هاوكات جوڵانەوەی نەوەی نوێ كە بە لیستی سەربەخۆ بەشداری كردبوو، 25 هەزار و 910 دەنگی بەدەستهێناوە و نەبووەتە خاوەنی هیچ كورسییەك، هەروەها هاوپەیمانی مەشخەڵی كەركووك (یەكگرتوو و كۆمەڵ) شەش هەزار و 879 دەنگیان بەدەستهێناوە.

رۆژی (16 و 18ی كانوونی یەكەمی 2023) پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی لە پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو، كە بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمیسیۆن رێژەی بەشداریكردن لەو پارێزگایە گەیشتە 66%، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی كێشە لە ئامێرەكانی دەنگدان و نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر و كارتی دەنگدان، هەزاران هاووڵاتی كورد لەو شارە بێبەشبوون لە دەنگدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا