بافڵ جەلال تاڵەبانی و شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی چاویکەوت بە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان.
لە دیدارێکدا قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە پاراستنی فرەڕەنگی و کەلتووری یەکترقبووڵکردن کرایەوە وەک یەکێک لە تایبەتمەندییە مێژووییەکانی کۆمەڵگەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی شێخانی تەریقەت کرد لە مێژووی کوردستان و هەوڵەکانیان لەپێناو چاکەی گشتی و گەشەپێدانی بیری میانڕەوی لە کۆمەڵگەدا.
وتیشی، دەبێت هەموومان بە رۆحێکی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە کار بۆ گەشەپێدان و پتەوترکردنی گیانی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی جیاوازییەکان بکەین، ئەمەش خاسیەتێکی لەمێژینەی کۆمەڵگەکەمانە و شانازی پێوەدەکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا