موعین کازمی: نرخی 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 145 هەزار دینار دادەبەزێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق، لە ساڵی 2024دا نرخی دۆلار جێگیردەکات.

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەنێوان ئەمریکا و بانکی ناوەندی هەماهەنگی نوێ هەیە، بەمەبەستی جێگریکردنی نرخی دۆلار و دینار، لەم دواییانەدا ڕێوشوێنەکانی بانکی ناوەندی عێراق تایبەت بووە بە پرسی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بانکی ناوەندی لەپێناو دابەزینی بەهای دۆلار ڕێگای بە هاوردەکردنی دۆلاری کاش لەڕێگای فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە داوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بەردەوامی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی حکومەتەوە پێشبینی دەکەن، لە سەرەتای ساڵەوە نرخی 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 145 هەزار دینار داببەزێت.

ڕوونیکردەوە، بازرگانەکان بەهۆی هاتنی ساڵی نوێوە لە داواکاری نوێ دەوەستن تا دەستپێکی ساڵی نوێ پێداچوونەوە بە هەژمار و کۆکردنەوەی قەرزەکان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا