بزانە لە 24 کاتژمێری رابردوو لە کوێ زۆرترین باران باریووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی توندی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، دەستەی کەشناسی هەرێمیش ئاماری بارانباریینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە کە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای مێرگەسۆر تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (24-12-2023)، دەستەی کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی وێستگە جیاجیاکانی هەرێمی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی دوێنێ تاکو کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە کە تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا بڕی 140 ملیم باران باریووە، لەدوای ئەویش ناوچەی یاخسەمەر لە پارێزگای سلێمانی دێت کە بڕی 127 ملیم باران باریووە.

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان:

هەولێر 5.6 ملیم
سلێمانی 15.7 ملیم
دهۆک 36.6 ملیم
کەرکووک 5.2 ملیم
هەڵەبجە 54 ملیم
چەمچەماڵ 19.9 ملیم
زاخۆ 15 ملیم
کەلار 2.6 ملیم
سۆران 24.6 ملیم
رانیە 21.8 ملیم
قەڵادزێ 41 ملیم
دەربەندیخان 53 ملیم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا