لە رۆژی هەینییەوە باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکەی کەشناسی پێشبینیدەکات لە رۆژی هەینی 22-12-2023 بەدواوە، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، “کۆتای ئەم ھەفتەیە لەبەیانی رۆژی ھەینی 22/12/2023 کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سەر ناوچەکانمان کۆتای پێدێت و لە دەریای ناوەراستەوە نزمەپاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک ئەبێت سەرەتاش بە نمە بارانی پچر پچر کاریگەری ئەبێت و لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەگەری بارانی مامناوەند و تاوە باران بەرێژەی جیاجیا ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەچیا بەرزەکاندا”.

وتیشی، ” لە رۆژی شەمە 23/12 کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر ئەبێت لەگەڵ دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد لەباکورەوە بەتایبەت بۆ سەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر نزمبوونەوەی بەرچاو لە پلەکانی گەرما ڕووئەدات و ئەگەری بارانی چڕ و بەردەوام بەدرێژای کاتەکان ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی چریش لەشاخە بەرزەکان لەبەرزی 2000 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە”.

سەبارەت بە سەنتەری شارەکان، ئاراس جەبار رایگەیاند: لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان ناوبەناو ئەگەری بارانێکی مامناوەند ئەبێت و لەگەڵ چالاکبوونی بای باشور لەزۆربەی ناوچەکان بەخێرای 15 تا 35کم/ک ، لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە 24/12 باو باران فراوانتر و چالاکتر ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان لەناوچە نزمەکان و سەنتەری پارێزگاکانیش ئەگەری بارانی باش و مامناوەند ئەبێت وە بەھۆی زیاتر دابەزینی بارستە ھەوا ساردەکەی باکور پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” و بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا بۆ بەرزایەکانی خوار 1600 مەتر لەئاستی ڕووی دەریا دائەبەزێت و پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر و چڕ ئەکرێت ، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە 25/12/2023 بەردەوامی دەبێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا