بەکارهێنانی درۆن قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی کەرکوک، بەکارهێنانی درۆن و هاتووچۆی ماتۆرسکیلی لە رۆژی هەڵبژاردندا قەدەغەکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بەکارهێنانی درۆن بۆ وێنەگرتن یاخود کاروباری تایبەت قەدەغەیە ئەگەر رەزامەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەسەر نەبێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، لەو رۆژەدا قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە پێنج تۆن زیاتر، هەروەها ماتۆڕسکیل هاتوچۆ بکەن.

بڕیارە سبەینێ دووشەممە، 18ی کانونی یەکەمی 2023 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و شارەكانی دیكەی عیراق بەڕێوەبچێت، بەپێی دوایین ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 16 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا