لەناو شاری سلێمانی ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوت دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆ لەچەند شوێنێکی دیکەی ناو شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند،” ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی کانونی یەکەم، لە سنوری مەڵبەندی شەش لە گەڕەکەکانی شێخ محێدین، ئابڵاخ و کارەباکە شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت”.

لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەردەوامە و هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت بەنرخی 103 هەزار و 500 دینار وەردەگرن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا