نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بۆ خوار 110 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 109 دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 104 دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە هەوڵدایە بۆ دابەزاندنی تێچووی سوتەمەنی کە لە ئێستادا لە ئەمریکا لە ئاستێکی بەرزدایە، لەڕێی فشارخستنەسەر کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا لەپێناو کەمکردنەوەی کێشە و گرفتەکانی شۆفێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا