دوێنێ شەو لە ئیسرائیل چی ڕوویدا و لەچەند کاتژمێری ئایندەدا چی ڕوودەدات؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوێنێ شەو چی ڕویدا و لە چەند سەعاتی ئایندەدا چی ڕودەدات؟
سوپای ئیسرائیل و وەزیری بەگریی ئەو وڵاتە لەلایەن ناتانیاهووەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا!
بزانە لە چەند سەعاتی ئایندە وەڵامی ئیسرائیل بۆ تاران چی دەبێت؟

دوێنێ شەو لە دەوروبەری کاتژمێر یانزەی شەو ئێران لە چەند قۆڵێکەوە هێرشی ئاسمانیی کردەسەر ئیسرائیل و هێرشەکە بەجۆرێکە کە لە مێژووی ململانێکانی ئەو دوو وڵاتە هاوشێوەی نەبووە و بۆ یەکەم جارە کە ئیران ڕاستەوخۆ لەناو خاکەکەیەوە ئیسرائیل بۆردومان بکات، ئەوەی ڕویدا ئەمە بوو تاران لە ‌وران عیراق سوریا و یەمەن و لوبنانەوە دەیان موشەک و درۆنی بەرەو تەلئەبیب بەڕێکرد لە هێرشەکەدا.

سوپای پاسداران تەنیا شەوی ڕابردوو 110 موشەکی مەودا مامناوەند و 36 موشەکی کروز و 185 درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە دوابەدوای بەڕیکەوتنی درۆن و موشەکەکانی تاران هەر یەکە لە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی کۆماریی ئیسلامیی ئێران هاتنە بەردەم شاشەی میدیاکان خامنەیی ڕایگەیان ئیسرائیل دەبێت تەمێ بکرێت وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیلیش ڕایگەیاند کە تا موشەکەکان دەگەنە ئێرە هەوڵ دەدەین لە ڕێگە تێکیان بشکێنین، ئەوەی چاوەڕوان دەکرا و ئێران بانگەشەی بۆ دەکرد وا دەرنەچوو.

لە سەر ئاسمانی عێراق و سوریا و لەسەر سنوری ئەو دوو وڵاتە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ژمارەیەکی لەو درۆنانەیان خستەخوارەوە کە بەڕێوە بوون بەرەو تەل ئەبیب دواتر و لەسەر ئاسمانی ئوردون فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ژمارەیکی دیکەیان لە درۆنە ئێرانییەکان خستەخوارەوە لەسەر ئاسمانی هەرێم ژامرەیەک موشەک و درۆن لێیان درا و کەوتنەخوارەوە ئەوەی گەیشتە تەلئەبیب پێش داخڵبوونیان بە سنوری ئاسمانیی ئەو وڵاتە کەوتنە بەر هێرشی کڵاوەی ئاسنیی و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل و دەوترێت، تەنها چوار مووشەک ئامانجەکەیان پێکاوە کە دوو مووشەک فڕۆکەخانەی رامونی کردووەتە ئامانج و دووموشەکیش لە سەربازگەی نەقەب و زیندانی نەقەب کەوتوونەتەوە.

هەروەها دوای کۆتایهاتنی موشەکبارانەکە وتەبێژەەکەی سوپای ئیسرائیل هاتەوە سەرشاشەی تەلەڤزیۆن و ڕایگەیاند 99 لە سەدی موشەک و درۆنەکانمان تێکشکاندووە وتەنیا یەک کچێ بچوک لە هێرشەکەدا بە سوکی بریندارە و هیچ زیانێکی گیانیی نیەبووە و لە کاتی هێرشەکەدا ناتانیاهوو و وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە ناتانیاهوو ڕایگەیاند گڵۆپی سەوز بۆ وەزیری بەرگریی هەڵکراوە و وەڵامی ئەم لاسارییەی تاران دەدەینەوە بە زوترین کات.

ئەوەی جێی پرسیارە ئەمەیە ئایا ئەم هێرشە سیناریۆ بووە یان ڕاستی لە ئەگەری دووەمدا توانای سەربازیی ئێران دەکەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە بەوەی زیاتر لە سەد درۆن و موشەک و بالیستی بۆ نەیانتوانی یەک سەربازی ئیسرائیل بکوژن یان ئەوەتا سیستمی بەرگریی ئیسرائیل هێندە پتە و بەهێزە کە باکی بە موشەک و هەڕەشەکانی تاران نیە یان موشەکەکانی ئێران توانای بڕین و وێرانکاریان نیە و ئەو درشەمەش دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە ساڵانێکە تاران دژی ئیسرائیل دەیڵێتەوە کە مەرگ بەر ئیسرائیلە و بابەتی جەوهەریش ئەمەیە سیناریۆ بێت یان ڕاستیی هیچ لەوە ناگۆڕێت کە ململانێکانی تاران و تەلئەبیب لە دوێنێشوەوە پێی نایە قۆناغێکی نوێیەوە ئەویش وەستانە بەرامبەر بەیەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ و جەنگی بە وەکالەتی نێوانیان بووە مێژژوو، ئەوەی کە ماوە ئەمەیە بە درێژای مێژوو هیچ هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بێ سزا تێنەپەڕیوە و هەموو ئەو ڕژێمانەی هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل باجێکی قورسیان داوە بە ناسر و سادات و سەدام و حافڤ ئەسەدەوە و بۆ سزای تارانیش کات لە چەند سەعاتی ئایندە وەڵام دەداتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا