سبەینێ لە گەڕەکێکی دیکەی ناو شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوامە و سبەینێ لە مەڵبەندێکی دیکەی ناو شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند،” سبەینێ یەکشەممە10ی کانونی یەکەم، لە سنوری مەڵبەندی 3 لە گەڕەکی شێخان لەناو شاری سلێمانی نەوت دابەش دەکرێت”.

لەکاتێکدا، لەماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد،” دوای ئەوەی لەڕۆژی 1ی کانونی یەکەمەوە دەنگۆی دابەشکردنی نەوت بەنرخی 50 هەزار بڵاوبووەوە، هاوڵاتیان ئەو نەوتەیان وەرنەگرت کە نرخەکەی 103 هەزار و 500 هەزار دینار بوو، جەختیکردەوە یەک لیتر لەو نەوت نەهاتووە، لە ئەگەری هاتنیشیدا لەسەر بڕیاری سامانە سروشتییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا