مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی سۆران بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەسوکار و خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەکەی سۆران بڵاوکردەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کەسوکار و خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران بڵاوکردەوە، کە دوێنێ شەو لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە سۆران ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاوڵاتی ئاسایی گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دەقی پەیامەکە:

کەسوکار و خانەوادەی قوربانیانی  ڕوداووی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران

بۆ ئەو ڕووداوە جەرگبڕە پڕ لەسوێیەی  ژمارەیەک ڕۆڵە و کەسی  ئازیزتان گیانیان بەخشی ، پرسە و ماتەمینی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و  هیوای چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین .

لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی  بەئێوە ببەخشێت و  ڕۆحی کۆچکردووان بەبەهەشتی بەرین شاد  بکات

انا للە  وانا الیە راجعون                                                                                                                                                    مەکتەبی  سیاسی                                                                                                                                                          یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا