بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهەمووشێوەیەک پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاکان دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان دووپاتکردەوە و جەختی لە تێپەڕاندنی بەربەست و ناکۆکییەکان کردەوە بەشێوەیەک دەستوور و یاسا بەرکارەکان خاڵی یەکلاکەرەوەبن.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و سەروەریی یاسا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، بەهەمووشێوەیەک پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاکان دەکەین و دەبێت یاسا پارێزەری راستەقینەی مافی هەموو گەلانی عیراق بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا