سەعدی پیرە: هێشتا هەرێم و عێراق پێویستیان بە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و زیادكردنی هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی وەك نەتەوەیەكگرتوەكان رێككەوتون.

سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێشتا هەرێمی كوردستان و عێراق پێویستیان بە بونی هێزەكانی ئەمریكا و هێزی هاوپەیمانان هەیە، چونكە كێشەی سەرۆكی پەرلەمان و كێشەی بودجە و شانە نوستوەكانی داعش هەیە.

وتیشی، لە نیگەرانییەكانی موچە تێدەگەن و هیوادارن بە زوترین كات چارەسەر بكرێت، ئەو مامۆستایانەی بایكۆتیان كردوە راستە داواكردنی مافەكانیان رەوایە، بەڵام دەربڕینی ناڕەزاییەكانیان دروست نییە.

ئەوەشی خستەڕو، لە كۆبونەوەی سەرۆكی یەكێتی و سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لە بارەی موچە و بودجە و ئاستی خزمەتگوزاری هاوڵاتیانی عێراق و هەرێم كراوە، دواكەوتنی موچە لەوە زیاتر خراپە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا