داوای بەستنی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر داوای 50 پەرلەمانتار، بڕیارە سبەی شەممە، دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سەرۆکایەتی ئەنجومەن داواکارییەکی لە زیاتر لە 50 نوێنەرەوە پێگەیشتووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی لە رۆژی شەممە، 18-11-2023، بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی ئەنجومەن.”

لە بڕگەی یەکەمی مادەی ٥٨ی دەستووری عێراقدا هاتووە کە “سەرۆکی کۆمار، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، یان پەنجا ئەندامی ئەنجوومەن دەتوانن ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشت بکەن بۆ دانیشتنێکی نائاسایی، و… کۆبوونەوەکە سنووردار دەبێت بەو پرسانەی کە ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوە نائاساییەکەی بۆ رێکدەخات”.

سێشەممەی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە پشتبەستن بە سکاڵایەک کە لەلایەن پەرلەمانتار لەیس دلێمی تۆمارکرابوو.

دلێمی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراقی بە ساختەکردنی نوسراوەکانی دەوڵەت و هەوڵدان بۆ دوورخستنەوەی ناوبراو لە کاری پەرلەمانتاری تۆمەتبار کردبوو، پاش ساڵێک لە دادگاییکردن و دانیشتنەکان، دواجار دادگای فیدراڵی بڕیاری دوورخستنەوەی حەلبووسی داو، مافی تانەدانی لە بڕیارەکەش قەدەغەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا