كاردانەوەكانی دواخستنی هەڵبژاردن دەستیان پێكرد

پۆڵەتیك پرێس

فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق، رەخنە ئاڕاستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات و پێیوایە دواخستنەكە پەیوەندی بە كاروبارەكانی كۆمسیۆنەوە نییە.

ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ پەیوەندی بە رێكارەكانی كۆمسیۆنەوە نەبوو، بەڵكو كازمی كۆمسیۆنی ناچاركرد تا هەڵبژاردنەكە دوا بخات.

ئاماژەی بەوەشكرد، كازمی دەیەوێت ئامادەكاری تەواو بكات تاوەكو بتوانێت بەشێوەیەكی باش بەشداری هەڵبژاردن بكات.

پێشتر كازمی رۆژی شەشی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریكرد، بەڵام رۆژی سێ شەمە 19ی كانونی دووەم وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەی بۆ رۆژی 10ی تشرینی یەكەم دواخست.

ئەو بڕیارەی كازمیش كاردانەوەی لێكەوتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت نیگەرانی خۆپیشاندەرانی شەقامی عێراقی لێبكەوێتەوە.

لە ماوەی رابردودا چەندجارێك سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و كۆمسیۆن و چەند لایەنێكی عێراقی كۆبونەوەو پرسی دواخستنی هەڵبژاردنیان تاوتوێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا