پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشمەرگەیەکی دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پارتی ڕاگەیاند و دەشڵێت، “دوای 53 ساڵ خزمه‌ت و خه‌باتى به‌رده‌وام، هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه كه‌وتۆته ده‌ستى هه‌ندێك به‌رپرس كه یه‌ك گوله‌شیان بۆ كورد و پارتى نه‌ته‌قاندووه”.
سه‌عید باله‌ته‌یی پێشمەرگەی دێرینی پارتی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، من سەعید بالەتەیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلول و گوڵان، پیرۆزبایی له‌هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌م كه میدالیاى بارزانیان وه‌رگرت، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت ئه‌و پێوه‌رانه بزانم كه بۆچى بۆ جارى سێیه‌م ناوى من بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و میدالیایه دادەنرێت و هەندێک بەرپرسی نابەرپرس ناوی من لە لیستەکە دەهێننەدەرەوە.
وتیشی، دوای 53 ساڵ خزمه‌ت و خه‌باتى به‌رده‌وام، هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه كه‌وتۆته ده‌ستى هه‌ندێك به‌رپرس كه یه‌ك گوله‌شیان بۆ كورد و پارتى نه‌ته‌قاندوه.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا سەعید بالەتەیی ئاشکرایکرد، له‌به‌رئه‌وه وازهێنانى خۆم له‌نێو ڕیزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم.