پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە13ی ئەیلول، سێ کرێکار لەکاتی کاکردندا لە شاری هەولێر تەزووی کارەبا لێیان دەدات و یەکێکیان گیان لەدەست دەدات.
بەپێی زانیارییەکان، لە هەولێر لەناو بینای ئەنجومەنی وەزیران بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ کرێکار لەکاتی تێکردنی سەقفی هۆڵێک تەزووی کارەبا دەیانگرێت، یەکێکیان گیان لەدەست دەدات.
ئەو کرێکارەکەی گیانی لەدەستداوە خێزاندارە و خاوەنی دو منداڵە.
لە ڕووداوەکەدا، دوو کرێکارەکەی دیکە برینداربوون و باری تەندروستییان ناجێگیرە.