ئەگەری هەڵوەشانەوەی رێككەوتنی شنگال هەیە

پۆڵەتیك پرێس

دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك بەسەر واژوكردنی رێككەوتننامەی شنگال، بەڵام ئێستا ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكە زۆرە.

داود جوندی لێپرسراوی مەڵبەندی شنگالی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، رێككەوتنی شنگال “فێڵێك” بوو برادەرانی پارتی بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق واژۆیانكرد، رێككەوتنەكە لەبەرژەوەندی خەڵكی شنگال و هەرێم و عێراق نەبوو، بەڵكو تەنها لەبەرژەوەندی تاكە كەس و لایەنێكی سیاسی بوو.

وتیشی، “بەهۆی ئەوەی خەڵكی شنگال قبوڵی ناكەن پرسی گۆڕانكاری ئیداری لەسەر دەستی كازمی و بەهاوبەشی لەگەڵ پارتی بێت، بۆیە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكە هەیە”.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی رەتیكردەوە، حەشدی شەعبی هێزی زیاتری رەوانەی شنگال كردبێت، دوای رێككەوتنەكەش هیچ هێزێك لە قەزای شنگال نەكشاونەتەوە.

رۆژی 9ـی ئەیلولی ساڵی رابردوو رێككەوتنی شنگال لەنێوان هەولێر و بەغدا واژۆكرا، بەپێی رێككەوتنەكە جگە لە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، هیچ هێزێكی دیكە نابێت لە شنگال بوونی هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا