پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه كه ئه‌مشه‌و هێرشیكردۆته‌سه‌ر كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر و به چه‌كی ناتۆ ته‌قه‌ی كردوه.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له ئاسایشی هه‌ولێر دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی داوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، توانیمان تۆمه‌تبار (م ، ش ،ێ) ده‌ستگیر بكه‌ین كه هێرشیكردبوه سه‌ر كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و تۆمه‌تباره به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر كێشه‌و ئاژاوه‌ی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه دروستكردبو، دواتر به‌چه‌كی ناتۆ چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاندوه.