نرخی بەرمیلێک نەوت لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە

ئەم بابەتە 18 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی چوارشەممە لەدوای زیاتر دابەزینی پشکەکانی ئەمریکا و کردنەوەی بازاڕەکانی بەریتانیا و ئەوروپا کە یارمەتیدەرن لەزیادبوونی داواکاری، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبووەوە لە 70 دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی %2.69 بەرزبووەوە و لەئێستادا بە 69 دۆلار و 48 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەڕێژەی %2.65 بەرزبووەوە و لەئێستادا بە 66 دۆلار و 26 سەنت لەبازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەرباری ئەوەی بەشێک لەوڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت دەستبکەنەوە بەکردنەوەی شوێنە داخراوەکان و ئاساییکردنەوەی ژیان، بەڵام هێشتا دۆخی کۆرۆنا لەهندستان لەئاستێکی خراپدایە بەجۆرێک بەپێی بەشێک لەتوێژینەوەکان پێدەچێت ببێتەهۆی ئەوەی هاوردەکردنی نەوت لەهندستان بۆ زیاتر لەملیۆنێک بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمبکات و لەهەفتەکانی داهاتووشدا بگاتە 3.1 ملیۆن بەرمیل نەوت.

 

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک