پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەست بە گەشتێک بۆ ژمارەیەک وڵات بکات و سەرەتاش دەچێتە تاران.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بریارە سبەینێ دووشەممە6ی تشرینی دووەم، بگاتە تارانی پایتەختی ئێران، دواتر لە درێژەی گەشتەکەیدا سەردانی ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی دراوسێی عێراق و ناوچەکە دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، سودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی کەرتی غەززە و دوورگرتنی عێراق لەو شەڕەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە، ئەم گەشتە ئەنجام دەدات