نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 73 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەمەش نرخی نەوت بەراورد بەدوێنێ دوو دۆلار و یەك سەنت دابەزیوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 71 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

بەوەش بەراورد بە رۆژانی رابردو نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە دییووە كە پێشتر نرخەكەی 77 دۆلاری تێپەڕاندبوو.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ نزیكەی 25 دۆلار دابەزی.

بەڵام ئێستاو بەهۆی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆناو كەمكردنەوەی رێكارە تەندروستییەكانەوە جارێكی دیكە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە كرد.
لەلایەكی دیكەوە كەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریكاش، هۆكارێكی دیكەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا