زەوی بۆ چەند ناوچەیەكی پیشەسازی تەرخان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە 20-2-2022 كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی ئێستای پیشەسازی و بەرهەمی ناوخۆیی كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند پێشنیارێك خرانە روو بۆ پێشخستنی كەرتی پیشەسازی و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

دوای كۆبوونەوەكە لەبارەی رێكخستنەوە و چارەسەكردنی كێشەكانی بەردەم سێكتەری پیشەسازی و پتەوكردنی هەماهەنگییەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان چەند پرۆژە و پلانێكی نوێیان بۆ سێكتەری پیشەسازی ئاشكراكرد.

كەمال موسلیم، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی دووپاتیكردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كاردەكەن بۆ دابینكردنی زەوی بۆ ناوچە پیشەسازییەكان.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان وتی: زەویمان بۆ چەند ناوچەیەكی پیشەسازیی تەرخانكردووە.

دووپاتیكردەوە، لە ماوەی ئەمساڵ گرنگی زیاتر بە كەرتی پیشەسازی دەدەن و زەوی لە پارێزگای هەڵەبجە و گەرمیان و زاخۆ و سنووری پارێزگای هەولێر تەرخانكردووە بە دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا