تەندروستی جیهانی: لە کەرتی غەززە 14 نەخۆشخانە لەکارکەوتوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، کەرتی تەندروستی لە غەززە زیانی زۆری پێگەیشتووە و تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لەکۆی 36 نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە 14یان لەکارکەوتوون.

ئەمڕۆ شەممە4ی تشرینی دووەم، ئێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد،” لەکۆی 36 نەخۆشخانە لە کەرتی غەززە 14یان لەکارکەوتوو، بەهۆی کاریگەری کەمی خۆراک، ئاوی پاک و سووتەمەنی بۆ موەلیدەکان”.

لەکاتێکدا، بەهۆی پچڕانی کارەبا و هێڵەکانی پەیوەندی و نەبوونی سووتەمەنی لە کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانەوە، دۆخەکە بۆ نەخۆش، بریندار و پزیشکەکان سەختربووە و لەهەندێک نەخۆشخانەی غەززە لەژێر ڕووناکی مۆبایل نەخۆشەکان چارەسەردەکرێن.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە، شەڕ لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و بەردەوامی هەیە، بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە کارەبا و هێڵی پەیوەندی پچڕاون، کە کاریگەری لەسەر کەرتی تەندروستی و چارەسەرکردنی بریندارەکان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا